نەخۆشخانەی ڕزگاری ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... نەخۆشخانەی ڕزگاری ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکاتەوە
نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگاری هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌ڕووداوه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوو كه‌له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه به‌چه‌ك هێرش كرایه سه‌ر نه‌خۆشخانه، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه.
ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌كه:
دوای ئەوەی کە نەخۆشێک بۆ ماوەی دوانزە ڕۆژ خەوێندرابوو لە نەخۆشخانەی ڕزگاری کە تەمەنی(٨١) ساڵ بوو وە باری تەندرووستی ناجێگیربوو بەهۆی تووشبوونی بە ڤیرووسی کۆڕۆنا ئەمشەو کاتژمێر (٣) بە داخەوە گیانی دەسپێرێت لە ئەنجامدا کەس و کاری کۆچکردوو هێرش دەکەنە سەر پزیشکان و کارمەندان و زەرەرو زیان بە چەندین کەلو پەل وئامێرو ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن دەگەینن وە دوو کارمەند زامدار دەکەن
ئێمە هاووڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە کە بە هێچ شێوەیەک کەمتەرخەمی نەکراوە لە چارەسەرکردنی ئەم کۆچکردووە و هێچ نەخۆشێکیتر هیوادارین هاوڵاتیانی خۆشەویست لە گەورەیی مەترسی ئەم ڤایرۆسە تێبگەن.
وە هاوڵاتیانی خۆشەویست خۆیان بپارێزن ڕێنماییە تەندروستیەکان جێ بەجێ بکەن
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە