نەدیم زەهاوی: پەنابەرە نایاساییەکانی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا ڕەوانەی ڕواندا دەکرێن
پەیامی کورد ... نەدیم زەهاوی : پەنابەرە نایاساییەکانی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا ڕەوانەی ڕواندا دەکرێن
نەدیم زەهاوی وەزیری دارایی بەریتانیا کە کوردە، سەبارەت بە بڕیاری ناردنی پەنابەران بۆ رواندا رایگەیاند: ئەو بڕیارە شوێنی خۆی گرتووە و دڵنیادەبینەوە لەوەی کە بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، حکوومەت سوورە لەسەر ئەو بڕیارە و لەگەڵ حکوومەتی رواندا لە کارکردنداین. رواندا شوێنێکە کە پێویستی بە کۆچبەری زیاتر هەیە. ئابووری خۆی بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە بونیات دەنێت. پێموایە ئەوە بڕیارێکی ڕاستە و ووڵاتانی دیکەی ئەورووپاش دەیانەوێت لەگەڵ حکوومەتی رواندا و ووڵاتانی دیکەش رێککەوتنی هاوشێوە بکەن. ئێمە ئەوە یەکەم ووڵات بوو کە سەرنجمان لەسەر دانا، بەڵام ووڵاتی دیکەش دەبن لە داهاتوودا.
ووتیشی: "ئەو بڕیارە پەیامێکی زۆر روون دەنێرێت کە ئەگەر دەتەوێت بێیت بۆ شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا بە شێوەیەکی یاسایی داوای هاتن بکە ، ئێمە تەماشای داواکارییەکەت دەکەین، بەڵام ئەگەر بە نایاسایی بێیت ئەوا راستەوخۆ دەنێردرێیتە رواندا
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە