نەرگس موحەممەدی بۆ خەڵاتی نۆبێڵی ئاشتی بەربژێر کرا

پەیامی کورد     ...  نەرگس موحەممەدی بۆ خەڵاتی نۆبێڵی ئاشتی بەربژێر کرا

نەرگس موحەممدی چالاکی مافی مرۆڤ کە بەم دواییانە لە بەندیخانە ئازاد کرا لە لایەن پەڕلەمانی نۆروێژ لەگەڵ ژنێکی دیکەی چالاک لەو بوارە لە عەربستانی سەعوودی دیاری کران بۆ خەڵاتی نۆبێڵی ئاشتی.

یۆن پدر ئێگنێس ، سەرۆکی لێبوردەیی نێونەتەوەیی لە ووڵاتی نۆروێژ لە بەرنامەێکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەو چالاکەی مافی مرۆڤ و ووتە بێژی کانوونی داکۆکی لە مافەکانی مڕۆڤ و سەرۆکی دەستە بەڕێوبەری شەورای ئاشتی ئێران قسە ی کرد ، و لە کۆتایی وتووێژەکە دا ئەو هەواڵەی بە بیرۆڕای گشتی ڕاگەیاند ، نەرگس موحەممدی و لێجین ئەلهزلوول بە شێوەی هاوبەش هەڵبژێردران بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتی نۆبێڵ .

لە بەیانیەی هاوبەشی نوێنەرانی پاڕلەمانی نۆروێژ کە بۆ ڕاگەیاندنەکان نێردراوە باس لەوە دەکات (ئەم دوو چالاکە لە بواری مافی مرۆڤ و ژنانی دوو ووڵاتی دژبەری یەکن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن کە هردووکیان بە بەهۆی هەوڵەکانیان لە بواری مافی مرۆڤ و مافی ژنان مەحکووم بە زیندانی درێژ ماوە کراون و بوونەتە سەمبۆلی یەکسانی خۆازی .

بە ووتەی ئەم نوێنەرانە، هەڵبژاردنی هاوبەشی ئەم دوو چالاکە لە دوو ووڵاتی ئێران و عەرەبستان نیشاندەری ئەوەیە ڕەچاوکردنی مافی ژنان داخوازیێکی سەرتر لە سنوورە سیاسی و ئاینیەکانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە .


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە