نەشناڵ ئینترێست ی ئەمریکی : ٩٠٪ فرۆکەوانەکانی ڕووسیا ئەزموونی شەڕکەری و سەربازی یان هەیە
چاکسازی و نوێکاری ئەرتەشی ڕووسیا بووەتە کاری گرینگ و سەرەکی مۆسکۆ .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری گۆڤاری نەشناڵ ئینترێست چاپی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا سەبارەت بە هێزی ئاسمانی ئەمریکا ، ووتەی پێشینیانی لاتینی " ئەگەر ئاشتیت دەوێت "، ئەوە بۆ شەڕ ئامادە بە " زۆر لە جێگای خۆیەتی . هەرچەندە هەر بەم هۆکارەوەیە کە زۆرێک لە ووڵاتان سکادرانگەلی ڕاهێنانی خۆیان بۆ هاوشێوەکردنی دوژمن تەسکیل دەدەن . بەڵام هیچ ڕێژەیەکی ڕاهێنان ناتوانێت ببێتە جێگرەوەی ئەزموونی سەربازی و ڕەزمی و شەڕ کردن .
ساڵی ڕابردوو هەفتەنامەی بەریتانی ئێکۆنۆمیست ڕاپۆرتی دا کە مۆسکۆ تێچووە سەربازییەکانی خۆی لە ساڵی ٢٠٠٥ تاکوو ٢٠١٨ ەوە نزیکەی دوو بەرابەر زیاد کردووە . بەڵام گرینگتر لەمانە ئەوەیە فڕۆکەوانگەلی ڕووسی شتانێکی زۆریان لەم تێکهەڵچوونانەی دوایی دا فێر بوونە ، لە ئێستادا زیاتر لە ٩٠٪ ی ئەوان ئەزموونی ڕەزمی سەربازی و شەڕ یان هەیە .
ڕۆژی یەکشەممە ژەنەڕاڵ سێرگی شۆیگۆ وەزیری بەرگری ڕووسیا لە بەرنامەی تەلەفزیۆنی " مۆسکۆ . کرێملین . پووتین " دا ووتی : زیاتر لە ٩٠٪ ی فڕۆکەوانانی ئێمە ئەزموونی ڕەزمی سەربازی و شەڕ یان هەیە و هەندێک لەوانیش ١٠٠ فڕینی ڕەزمی یان ئەنجام داوە ، لە حاڵێکدا کە هەندێکی دیکە زیاتر لە ٤٠٠ فڕین و هەرچەندە جێگای ئاماژەدانە کە ئەمە ئەرتەشێکی بە تەواوی دیکەیە .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە