نەفتالی بێنت " بەبژێری سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کێیە ؟؟؟

پەیامی کورد     ...    نەفتالی بێنت " بەبژێری سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کێیە  ؟؟؟ 

گرووپێک لە حێزبەکانی ئیسرائیل چوارشەممە شەو لە حاڵێکدا بۆ تەشکیل کردنی دەوڵەتی داهاتوو ی ئەم ووڵاتە گەیشتنە ڕێکەوتن کە هیواکانی بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئێستا بۆ مانەوە لە هێزدا هێشتا بە شێوەی تەواو ڕەنگی نەگۆڕیوە .

سەرۆکوەزیرانی ئێستای ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی هیوادارن تاکوو بتوانن پێش لە کاتی دەنگدان لە کنێست " پەرلەمانی ئیسرائیل " داتاگەلێک کە دەبێتە هۆی واژوو کردنەوە ڕێکەوتنی هاوپەیمانی ببین یائیر لاپید ، ڕابەری حێزبی میانە " ئیش عتید " لەگەڵ نەفتالی بێنت ڕابەری حێزبی " یامینا " و ژمارەیەکی دیکە لە حێزبەکان بووە تێکی بدات . یەکێک لە هۆکارەکان کە دەتوانێ لەم ڕێگایە یارمەتی بێنیامین ناتانیاهوو بدات هاوڕایی یاریۆ لۆئین ، سەرۆکی کنێست و ئەندامی حێزبی لیکوود لەگەڵ ئەو دەبێت .

دواکەوتنی کاتی دەنگدان دەرفەت بە بێنیامین ناتانیاهوو و هاوپەیمانەکانی دەدات تاکوو بە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەندامانی حێزبە ئامادەکان لەم هاوپەیمانە شکێنەرە دا ببێتە بەربەستی دەوڵەتی داهاتوودا . لە بەرامبەر دا یائیر لاپید داوای دەنگدانی بۆ گۆڕینی سەرۆکی کنێست ی خستووەتە ڕوو تا ڕەوەندی تەشکیلی دەوڵەتی داهاتوو خێراتر بکرێت . بە دەستهێنانی دەنگی هەر یەکە لە ١٢٠ ئەندامی کنێست چ بۆ هەواداران و لایەنگرانی بێنیامین ناتانیاهوو و چ بۆ جیبهەی دژبەرانی ئەو حەیاتی دەبێت .

 


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە