نەفتالی بێنت : دەورەی لەپەنامان و ئەمنییەت بوونی ئێران کۆتایی هاتووە

پەیامی کورد   ...  نەفتالی بێنت : دەورەی لەپەنامان و ئەمنییەت بوونی ئێران کۆتایی هاتووە

نەفتالی بێنت سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە ووتارێکدا بە ئاماژەدان بە تێرۆری ئەم دواییەی فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند دەورەی لە پەنامان و ئەمنییەت مانی تاران بە سەر چووە و ئەگەر جووڵە و هێرشێک لە لایەن ئەم ووڵاتەوە ئەنجام ببێت ، بێ ووڵام نامێنێتەوە .

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند نەفتالی بێنت دوێنێ یەکشەممە لە ووتارێکدا بەرامبەر وەزیرەکانی وولاتەکەی ئێران ی بە ، بەئامانج گرتنی بەردەوامی بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل تاوانبار کرد و بە بێڕێزی کردن بە ئێران ووتی : دەورانی لە ئەمان مانی ئێران بە کۆتا هاتووە ، ئەوانەی کە پاڵپشتی دارایی لە تێرۆریستان دەکەن ، ئەوانەی کە تێرۆریستەکان چەکدار دەکەن و ئەوانەی کە تێرۆریستان دەنێرن ئەوە بەهای تەواوی ئەم کارانەیان دەدەن .

پێنجشەممەی ڕابردوو هەواڵێک لە ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز بڵاو کرایەوە کە تێیدا ئاماژە بە ڕۆڵی ئیسرائیل لە تێرۆر کردنی سەیاد خودایی دەکات .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، ئیسرائیل بە ئەمریکای ڕاگەیاندووە کە تێرۆری سەیادی خودایی کاری ئەم ووڵاتە بووە .


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە