نەفتالی بێنت : سوپای پاسداران لە لیستەی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکانی ئەمریکا دەمێنێتەوە

پەیامی کورد   ...  نەفتالی بێنت : سوپای پاسداران لە لیستەی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکانی ئەمریکا دەمێنێتەوە

دوێنێ چوارشەممە نەفتالی بێنت سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە " جۆ بایدن " سەرۆککۆماری ئەمریکا لە پەیوەندییەک دا پێیڕاگەیاندووە کە ئەمریکا سوپای پاسداران لە لیستەی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکان دەهێڵێتەوە .

بێنت لە تویتێکدا نووسی : " جۆ بایدن لە پەیوەندییەک کە نزیکەی یەک مانگ پێش هەمانبوو ، بڕیرای خۆمان سەبارەت بە هێڵانەوەی سوپای پاسداران لە لسیتەی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکان بە منی ڕاگەیاندبوو و هەر بەم بۆنەوە سەبارەت بەم بڕیارە پیرۆزبایی لێ دەکەم .

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەروەها ووتی : لە مانگەکانی دوایی هەڵوێستی خۆمانمان ئاشکرا کردبوو کە سوپای پاسداران گەورەترین ڕێکخراوی تیرۆریستی جیهان ە و لە هیدایەت کردن و ئەنجامی کردەوەگەلی تێرۆریستی تاوانبارانە و لاوازکردنی سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕۆڵی هەیە .

پێشتریش بەرپرسانی ووڵاتانی ناوچەکە و ڕۆژئاوا ، داوایان لە جۆ بایدن کردبوو تاکوو سوپای پاسداران لە لیستەی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکان بهێڵێتەوە ، لەبەر ئەوەی کە سوپای پاسداران هۆکاری نائەمنی ناوچەکەیە .


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە