نەفتالی بێنت و وەلیعەهدی ئیمارات دەربارەی هەڕەشەکانی ئێران و بەرفراوانکردنی هاوکارییە ئابوورییەکانی هەردوو لا ووتووێژیان ئەنجام دا
پەیامی کورد ... نەفتالی بێنت و وەلیعەهدی ئیمارات دەربارەی هەڕەشەکانی ئێران و بەرفراوانکردنی هاوکارییە ئابوورییەکانی هەردوو لا ووتووێژیان ئەنجام دا .
نەفتالی بێنت سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە دووهەمین ڕۆژی و دواهەمین ڕۆژی سەفەری فەرمی خۆی بۆ ئیمارات لەگەڵ وەلیعەهد و ڕابەری ئەم ووڵاتە ، شێخ موحەمەد بن زائید ئالی نهیان ، لە دوبەین چاویان بەیەکتر کەوت .
پێشتر نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو کە گفتۆگۆوەکانی ڕابەرانی هەر دوو ووڵات تایبەتمەند دەکرێت بە " هەڕەشەکانی ئێران " و هاندان بۆ هاوکاریگەلی ئابووری نێوان هەر دوو ووڵات ەوە .
نهفتالی بنێت کە شەوی رابردوو لە یەکەمین سەردانی ئاشکرا و فەرمی خۆیدا گەیشتە ئیمارات و بە ماڵپەڕی (وام)ـی فەرمی ئیماراتی راگەیاندوە، "ڕێککەوتننامەی ئیبراهیم بونیادنانی سەرەتایەکی نوێی بۆ پەیوەندییە دیپلۆماسی، ئابووری و فەرهەنگییەکانی ناوچەکە دامەزراندوە".
بێنت هەروەها ئەمڕۆ دووشەممە لەگەل وەزیری پیشەسازی و تەکنۆڵۆژیای ئیمارات ، سۆڵتان ئەحمەد جابر ، و هەروەها لەگەڵ وەزیری کلتووری ئیمارات ، نوورا بێنت موحەمەد العەکبی دیدارو ووتووێژی ئەنجام دا . لە ووتاری خۆیدا لەگەڵ ئاژانسی فەرمی ئیماراتی ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل یادێکی کردەوە لە ڕێکەوتننامەی ئیبراهیم وەکوو بنچینەیەکی نوێی قووڵ و پتەکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسی ، ئابووری و کلتووری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست دا .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە