نەفتالی بێنت : یەکێک لە لایەنەکانی ڕێکەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران نابین و پابەندیش نابین
پەیامی کورد ... نەفتالی بێنت : یەکێک لە لایەنەکانی ڕێکەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران نابین و پابەندیش نابین .
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ووتی کە ئیسرائیل هیچ کات پابەندی ئەو ڕێکەوتننامەیە ئەتۆمییە کە لەگەڵ ئێران ئەنجام بدرێت نابێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک نەفتالی بێنت ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە ووتارێکدا لە کۆمیسیۆنی پەیوەندییە دەرەکییەکانی و ئەمنییەکان ووتی : ئێمە شەو و ڕۆژ لەگەڵ ئێران و هێزە نیابەتییەکانی ئەوان و ئەو چەکانە بەرەوڕوو دەبینەوە و هەوڵ دەدەین تاکوو نە تەنیا هێرشە بەرگرییەکان بەڵکوو هێرشبەری شمان هەبێت .
ئەو هەروەها ووتی : ئێمە لە گفتۆگۆ و ووتووێژە ئەتۆمییەکانی " کە لە ڤییەننا لە ئارادایە " نیگەرانین بەڵام ئیسرائیل لەم ڕێکەوتننانە بەشێک لە لایەنەکان نییە و ناچار بە ڕەچاوکردنی دەرئەنجامی بەدیهاتووی ئەم ڕێکەوتنەش نییە .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە