نەمانی دەسماڵی توالێت لە ئۆزبەکێستان
پەیامی کورد ... نەمانی دەسماڵی توالێت لە ئۆزبەکێستان
دوابەدوای پچڕانی گازی بەرهەم هێنەرانی دەسماڵی توالێت ، دەسمالی توالێت لە مۆڵە گەورەکان لە تاشکەندی پایتەختی ئۆزبەکیستان بزر بوو .
گازی بەرهەم هینەرانی دەسماڵی توالێت لەم دواییانە بە هۆی سەرما و سەهۆڵبەندانەوە پچراوە . هەندێک لە بەرهەم هێنەران بۆ چارەسەرکردنی گرفتی سووتەمەنی بە دوای دۆزینەوەی سووتەمەنی گەلی جێگرەوە بۆ زستانی داهاتوون .
نوێنەری یەکێک لە کۆمپانیاگەلی بەرهەم هێنەری دەسماڵ لە ئۆزبەکیستان ووتی : لەگەڵ هاتنی سەرما گازی ئێمە پچرا و بەرهەمەکانی خۆمانمان لە ٩ی دیسەمبەری ساڵی ٢٠٢٢ ەوە ڕاگرت و دیار نییە گەیاندنی گاز لە چ کاتێکەوە دەست پێ دەکاتەوە لەوانەیە لە مانگی فێبریوەری یەوە کە کێشەی کەمبوونی گاز چارەسەر بکرێت .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە