نەمایشکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی کە دەتوانێت سیستەمی بەرگری ڕووسی " ئێس - ٤٠٠ " تێکبشکێنێت
پەیامی کورد ... نەمایشکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی کە دەتوانێت سیستەمی بەرگری ڕووسی " ئێس - ٤٠٠ " تێکبشکێنێت .
کۆمپانیای ئەمریکی لاکهید مارتین ، گەورەترین کۆمپانیای پیشەسازی نیزامی و سەربازیی جیهان ە و مقاولی سەرەکی پێنتاگۆن ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی Speed Racer ی لە ڤیدیۆیەکی خۆیدا نیشان دەدات .
ئەم هەواڵە لە لایەن گۆڤاری Popular Mechanics ەوە بڵاو کراوەتەوە .
ئەم گۆڤارە ئاماژە دەکات کە Speed Racer لە لایەن بەشێکی شاراوەی Skunk Works ی کۆمپانیای لاکهید مارتین بە کەڵک وەرگرتن لە تەکنۆلۆژیای دووانەی دیجیتاڵی درووست کراوە . ئەم گۆڤارە دەربارەی بەرهەمەکانی لەم ڤیدیۆیەدا بەم شێوەیە دەنووسێت : " ئەمە یا خود فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە شێوەی مووشەکی کرووز و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە .
هەروەها بە پێی نووسراوی Popular Mechanics لەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە دەتوانرێ بە تایبەت بۆ شکاندنی سیستەمگەلی بەرگری ئاسمانی دوژمنوەکوو سیستەمی HQ-9 چینی و سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس - ٤٠٠ ی ڕووسی و هێرش کردن بۆ سەر مەقەڕری فەرماندەیی دوژمن کەڵک وەربگیرێت
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە