نەمایشی " ئالۆنی بازاڵت ״ (Juniper Oak 23)ی ئەرتەشی ئیسرائیل هاوڕا لەگەڵ فەرماندەیی ناوەندی ئەرتەشی ئەمریکا دەستی پێکرد

پەیامی کورد   ...  " نەمایشی " ئالۆنی بازاڵت ״ (Juniper Oak 23)ی ئەرتەشی ئیسرائیل هاوڕا لەگەڵ فەرماندەیی ناوەندی ئەرتەشی ئەمریکا دەستی پێکرد

بە گوێرەی زانیارییەکان ، نەمایشی " ئالۆنی بازاڵت ״ (Juniper Oak 23)ی ئەرتەشی ئیسرائیل هاوڕا لەگەڵ فەرماندەیی ناوەندی ئەرتەشی ئەمریکا " سێنتکام " دەستی پێکرد . ئەم نەمایشە ئامادەیی هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکا تاقی دەکاتەوە و پەیوەندییەکانی ئۆپراسیۆنی نێوان هەر دوو ئەرتەش باشتر دەکات .

مایکڵ ئێریک کوریلا، فەرماندەی ناوەندی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕایگەیاند که زیاتر لە حەوت هەزار کەس لە هێزەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بە ۱۴۲ فڕۆکە، ئۆپڕاسیۆنێکیان لە ڕۆژی دووشەممە وە دەستپێکردووە و ئەوەشیان"گەورەترین" ئۆپڕاسیۆنی ئەو دوو وڵاتە دژ بە کۆماری ئیسلامی ناوبردووە.

ئەم نەمایشە هێرشەکان بۆ سەر ئامانجەکان هاوشێوسازی دەکات و خاڵگەلێکی ئاڵۆزی لە تێکەڵە لەگەڵ سیستەمگەلی پەیوەندی ، فەرماندەیی و کۆنترۆڵی هاوبەش ڕاهێنان دەکات . کەشتیگەلی مووشەک هەڵگر و ژێردەریاییەکی هێزی دەریایی هاوڕا لەگەڵ کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی مانۆڕ و نەمایشی هاوبەشی دەریایی ئەنجام دەدەن .

هەروەها وەرگرتنی سووتەمەنی کەشتیگەلی مووشەک هاوێژی ساعەری ٥ لە میانەی دەریا لە لایەن نەوتکێشێکی ئەمریکییەوە بۆ فراوانترکردنی بۆردەکان و ناوچەی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی ئەرتەشی ئیسرائیل لە دۆخی ئاسایی و لەناکاو ئەنجام دەدرێت لە ماوەی ئەنجامدانی ئەم نەمایشە ، هێزەکانی ئاسمانی ، دەریایی و زەوینی ئیسرائیل و ئەمریکا لە باڵەفڕەکانەوە بەرەو ئامانجەکان هاوشێوەسازی هەڕەشەگەلی دەریایی دەهاوێشترێت .هێزەکانی ئاسمانی ئیسرائیل و ئەمریکا جۆرەها فڕۆکەگەلی شەڕکەر ، فڕۆکەگەلی هاتن و چوون ، فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان و بێسەرنشین ، فڕۆکەگەلی سیخوڕی و شناسایی و بۆمبهاوێژگەلی قورس و گرانی ئەمریکی ڕاهێنان دەکەن کە هەروەها چەکگەلی زیندوو لە باشووری ئیسرائیل دەهاوێژترێن .


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە