نەمایشی توانمەندییە سەربازییەکانی ئەمریکا ، کۆریا و ژاپۆن
پەیامی کورد ... نەمایشی توانمەندییە سەربازییەکانی ئەمریکا ، کۆریا و ژاپۆن .
هێزی ئاسمانی ئەمریکا ، کۆریای باشوور و ژاپۆن لە ئالاسکا تەتبیقاتی نیزامی و سەربازی ئاسمانی یان دەست پێکرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک هێزی ئاسمانی دەریای ئارام ی ئەمریکا هەواڵیداوە کە تەتبیقاتی نیزامی و سەربازی ویلایەتەیەکگرتووەکان ، کۆریای باشوور و ژاپۆن لە ژێر ناوی Red Flag Alaska 21-2 لە بەرواری ١٠ی ئەم مانگەوە لە ئالاسکا دەستی پێکردووە .
دەوترێ کە ئەم تەتبیقاتە سەربازی و نیزامییە لە بەرواری ١٠ تاکوو ٢٥ ی ئەم مانگە بەردەوامی دەبێت .
جێگای ئاماژەدانە کە لەم نەمایش و مانۆڕە سەربازی و نیزامییەدا نزیکەی ١٥٠٠ سەرباز و ١٠٠ فڕۆکەوە بەشداری یان هەیە .
باڵیۆزی ڕووسیا لە ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە بەکارهێنانی فڕۆکەگەلی بۆمبهاویژی B-52H لە جەرەیانی تەتبیقاتی نەمایش و مانۆڕی ناتۆ Baltops کارێکی شەڕئەنگێزانەیە
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە