نەمایشی سەربازی و نیزامی هاوبەشی ئەمریکا و ئیمارات دەستیپێکرد
پەیامی کورد ... نەمایشی سەربازی و نیزامی هاوبەشی ئەمریکا و ئیمارات دەستیپێکرد
ئاژانسی میدیایی فەرمی ئیمارات " وام " ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە نەمایشی زەوینی و ووشکانی هاوبەشی نێوان هیزەکانی سەربازی و نیزامی ئەم ووڵاتە و ئەمریکا لە ناو خاکی ئیماراتی یەکگرتوودا دەستی پێکردووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم نەمایشە سەربازییە " یەکیتی پۆڵایین ی ١٤ " ناو لێندراوە و بریار وایە ماوەی ١٠ ڕۆژ بخایەنێت .
ئامانج لەم ڕاهێنانە سەربازییانە ، گۆڕینەوەی ئەزموونگەلی نیزامی و سەرباز ، بردنەسەرەوەی ئاستی ڕاهێنانەکان و ئامادەیی سەربازی و نیزامی یە کە لە ڕاستای بەهێزکردنی پەیوەندییە ڕابۆردییەکانی نیوان ئیمارات و ئەمریکا ئەنجام دەدرێت .
ئاژانسی هەواڵی وام هەروەها ڕایگەیاند کە نەمایشی " یەکیتی پۆڵایین ی ١٤ "لە ڕاستای زیاترکردنی هاوکارییە نیزامی و سەربازییەکان لە بواری ئۆپراسیۆنی هاوبەش بۆ بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ چەڵێنج و ئاڵۆزی و کێشە و گرفتەکانی داهاتوو لە ناوچەکەدا بەڕیوە چووە
ئەم نەمایشە سەربازییە لە حاڵێکدا ئەنجام دەدرێت کە بەەم تازەییانە ڕاگەیندرا کە ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا فڕۆشتنی چەکی بە عەرەبستان و ئیمارات بە شێوەیەکی کاتی ڕادەگرێت .
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە