نەمایشی سەربازی کۆریای باشوور و ئەمریکا بە بەشداری ٢٤٠ فڕۆکەی سەربازی
پەیامی کورد ... نەمایشی سەربازی کۆریای باشوور و ئەمریکا بە بەشداری ٢٤٠ فڕۆکەی سەربازی
نزیکەی ٢٤٠ فڕۆکەی سەربازی لە نەمایشی سەربازی ئەمریکا و کۆریای باشوور لە ژێر ناوی " ڕەشەبای بێداری " بەشداری دەکەن . ئەم نەمایشە لە دوێنێ دووشەممەوە دەستی پێکرد .
ئاژانسی هەواڵی کۆریای باشوور " یوونهاپ " جەختی کردەوە کە ئامانجی نەمایشەکان هەناردنی " ئاماژەیەکی بەهێز " بە کۆریای باکوور ە کە چاوەڕوان دەکرێت هەفتەمین تاقیکردنەوەی ئەتۆمی خۆی ئەنجام بدات .
لە هەما حاڵدا . یوونهاپ دانی پێدانا کە نەمایشی هێزی ئەمریکا و کۆریای باشوور لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوەی کە کۆریای باکوور کاردانەوەی نیشان بدات .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە