نەمایشێکی بەرفراوانی ئەرتەشی ئیسرائیل لە قۆبرۆس بۆ ئەگەری بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ ئێران و حێزبۆڵلا
پەیامی کورد ... نەمایشێکی بەرفراوانی ئەرتەشی ئیسرائیل لە قۆبرۆس بۆ ئەگەری بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ ئێران و حێزبۆڵلا
" ئەڕابەکانی ئاگر " کە بڕیار وایە تاکوو ٣ی جوون بەردەوامی هەبێت ، گەورەترین ڕاهێنانی سەربازی ئەرتەشی ئیسرائیل ە لە ماوەی چەندین دەیەی ڕابردوودا .
سەدان سەربازی " هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل " بۆ بەشداری کردن لە هەفتەی دواهەمینی نەمایشی یەک مانگەی ئەم ووڵاتە لە راستای هاوشێوەکردنی هێرش بۆ سەر مۆڵگەکانی حێزبۆڵڵای لۆبنان و ناوەندی ئەتۆمی ئێران بەرەو قۆبرۆس بەڕێکەوتن .
تایمزی ئیسرائیلی لە زاری " هێزەکانی بەرگری " ئەم ووڵاتە هەواڵیداوە کە ئەم نەمایشە سەربازییە بە شێوەی هاوبەش لەگەڵ ئەرتەسی قۆبرۆس بەڕێوە دەچێت و ئامانج لەم کارەش " زیادکردنی ئامادەیی هێزەکان و گەشەدانی تواناییەکانیان لە بەرپرسیاری جێبەجێ کردن لە قووڵایی خاکی دوژمن " ە
هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل " ڕایگەیاندووە بەشداربووان لەم مانۆڕ و نەمایشەدا لە ناوچە سارنشینەکان و گوندەکان لە کوێستانەکان ڕاهێنان دەکەن .
هێزی ئاسمانی ئیسرائیل . لە هەفتەی دواهەمینی ئەم نەمایشە سەربازییە کە ناوی " ئەرابەکانی ئاگر" ە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناوەندی ئەتۆمی ئێران یش هاوشێوەسازی دەکات .
هەروەها لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە ، سەربازانی ئەرکدار و هەروەها هێزەکانی زەخیرە " لەشکەری ٩٨ی چەترباز " لەگەڵ یەکەکانی هیزی ئاسمانی و هەروەها باقی هێزەکانی تایبەت لەوانەش یەکەی تەک ئاوەری سەرووی تایبەتی " شایاتت ی ١٣ " ش هەیە کە لەم نەمایشە سەربازییەدا بەشداری دەکەن ، لەم ڕاهێنانە سەربازییە ، بەتاڵکردنی سەربازانی بریندار لە ڕێگای هەلیکۆپتەر و ڕاگواستنی کەل و پەل و کەرەستەی لۆژیستیکی بۆ شوێنی تێکهەڵچوون لە لایەن گوردانەکانی ئاسمانی ، هاوشێوەسازی دەبێت
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە