نەمایش و مانۆڕی هاوبەشی سەربازی لە نێوان ئێران ، ڕووسیا و چین لە زەریای هێند
پەیامی کورد ... نەمایش و مانۆڕی هاوبەشی سەربازی لە نێوان ئێران ، ڕووسیا و چین لە زەریای هێند
باڵیۆزی ڕووسیا لە ئێران هەوال لە ڕاهێنانگەلی هاوبەشی سەربازی لە نێوان ووڵاتانی ڕووسیا ، ئێران و چین لە زەریای هێند دەدات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، لۆئان جاگاریان ، باڵیۆزی ڕووسیا لە ئێران هەواڵ لە داڕشطنی بەرنامەگەلێک بۆ بەڕێوەبردنی مانۆڕ و نەمایشی دەریایی لە سەرەتاکانی ئەم مانگە لە زەریای هێند دەدات .
جاگاریان لە ووڵامدانەوە بە پرسیارێک دەربارەی ئەگەر و ئیمکانیەتی دووبارە کردنەوەی نەمایشە سێ لایەنەکە لە ساڵی ٢٠١٩ دا ووتی : ڕاهێنانی دەریایی چەند لایەنەی دواتر لە سەرەتاکانی ئەم مانگە لە باکووری زەریای هێند بەڕێوە دەچێت . لەم نێوەندەدا بەرنامە داڕێژراوە کە هاوکارییەکان لە ئۆپراسیۆنی گەڕان و ڕزگارکردن و هەونگاو بۆ بەخشینی متمانە لە ئەمنییەتی کەستیڕانی ئەنجام بدرێت .
نەمایشگەلی دەریایی ڕووسیا ، ئێران و چین لە ژێر ناوی " پشتێنەی ئەمنییەتی دەریایی " لە کۆتایی دیسەمبەری ساڵی ٢٠١٩ بەڕیوە چوو و بە دوای ئەوەدا ئەرتەشی ئێران بە متمانەوە لە بەردەوامی ئەم نەمایشە هەواڵ دەدات . بەڕیوەچوونی دووبارەی ئەم ڕاهێنانانە ، هەروەها کە پێشتر لە لایەن سەرپەرستی وەزارەتی بەرگری ئێرانەوە ڕاپۆرت دراوە لەگەل دۆخی گشتگیریی ڤیرووسی کۆرۆنادا دەرگیرە .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە