نەهرۆ کەسنەزانی سەبارەت بە دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان هۆشداری دەدات
ڕابەری تەریقەتی كەسنەزانی لەجیهان، چەند تێبینیەكی لەسەر هەڵبژاردنەكانی عێراق تۆماركردوەو ڕایگەیاند : "دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكان ڕەنگە ببێتە مایەی شەڕو كوشتار".
نەهرۆ لهڕاگهێندراوێكدا ڕایگەیاندوە، "ڕێژەی زۆری بەشدارینەكردنی هاووڵاتیان لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا، پرۆسهى سیاسی دەخاتە ژێر مەترسی لەدەستدانی شەرعیەتو ناڕەزایی دەربڕین لەئاستی هەڵبژاردنەكانو ڕازی نەبوون بەئەنجامەكانی، ئەوەش وادەكات ڕەنگە هەندێك كەس دانی پێ دانەنێن، ئەمەش دەمانخاتە بەردەم ئەو مەترسییانەی دواتر دێنە پێشەوە".
نەهرۆ كەسنەزانی ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات، "دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكان خوانەخواستە ڕەنگە ببێتە مایەی هەڕەشەو ناڕەزایی و پشێوی و تووندوتیژی و شەڕو كوشتار، بەم جۆرەش دەگەڕێینەوە گۆشەی وێرانكاری و لەناوچوونو جیابوونەوە".
لهو ڕووهشهوه داوای لەزانایان و بیرمەندانی گەلی عێراق كردوه، هەوڵی نەهێشتنی كەوتنەوەی ئاگری فیتنە بدەن.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە