نەوتکێشی نوێی ئێران دەگاتە بەندەری " بانیاس " لە باکووری سووریا
پەیامی کورد ... نەوتکێشی نوێی ئێران دەگاتە بەندەری " بانیاس " لە باکووری سووریا
سەرچاوەگەلی میدیایی هەواڵ لە گەیشتنی نەوتکێشێکی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەندەری " بانیاس " لە باکووری سووریا دەدەن .
ئەم سەرچاوانە ڕایانگەیاند ، مەواددی نەوتی کە گەیشتووەتە بەندەری بانیاس ، دەرئەنجامی چاک کردنەوەی خاڵی ئێعتیبار " بەهادار "ی نێوان دیمەشق و تاران ە .
ئەمە سێهەمین نەوتکێشە کە لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوو گەیشتووەتە سووریا . گەیشتنی نەوتکێشی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سووریا هاوکات لەگەڵ سەفەری وەزیری دەرەوەی ئەو ووڵاتە بۆ دیمەشق ڕوویداوە
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە