نەوتی هەرێم ھەناردە دەکرێتەوە

پەیامی کورد   ...   نەوتی هەرێم ھەناردە دەکرێتەوە

پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی ١ی فێبریوەری خۆیدا دەنگی بە هەمواری یاسای بوودجە دا کە برگەیەکی پێوەست بە ھەناردەی نەوتی ھەرێمە.

شاخەوان عەبدۆڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، "سوپاس بۆ خودا لە پەرلەمان دەنگ لەسەر هەمواری یاسای بوودجە درا کە بڕگەیەکی ھەناردەی نەوتی ھەرێمە، ئیتر هیچ بیانوویەک لەبەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان نەما".

بەپێی هەموارەکە، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی سۆمۆوە دەست پێدەکاتەوە.


ئەم بابەتە 25 جار خوێندراوەتەوە