نەوتی ڤەنزۆئێللا جێگرەوەی نەوتی ڕووسیا
پەیامی کورد ... نەوتی ڤەنزۆئێللا جێگرەوەی نەوتی ڕووسیا
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە: ٦٥٠هەزار بەرمیل نەوت لە ڤەنزۆئێللا بەرەو ئەورووپا هەناردە کرا.
ئەمە یەکەمین باری نەوتی ڤەنزۆئێللایە کە لە دوو ساڵی ڕابردوو بەملاوە، بۆ ئەورووپا هەناردە کراوە.
سەرەتای ئەم مانگە، ئەمریکا هەوڵی دابوو ئەم مامەڵەیە ڕێک بخات و ئامانجی دەوڵەتی بایدن « کەمکردنەوەی وابەستەیی بۆ نەوتی ڕووسیا و هاندانی نیکۆلاس مادۆرۆ بۆ گفتووگۆکردن و چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ دژبەرانی» ڕاگەیێندراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەستپێکی هەناردە کردنی "نەوت لە بەرانبەر قەرز" ی بە دروست زانیوە، و قەرار وایە داهاتی ئەم بارە نەوتییانە لەبری چەندین میلیار دۆلار قەرزی دەوڵەتی نیکۆلاس مادۆرو بۆ ووڵاتە ئەورووپیەکان هەڵبگیردرێت.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە