نەوەی نوێی ئایفۆن و ئەندرۆئید ، بە شێوەی ڕاستەوخۆ و بە بێ هیچ کەرەستەیەکی زێدە ، توانایی پەیوەندبوون بە ئینتەرنیتی سەتەلایتی " وەکوو SpaceX " ی دەبێت
پەیامی کورد ... نەوەی نوێی ئایفۆن و ئەندرۆئید ، بە شێوەی ڕاستەوخۆ و بە بێ هیچ کەرەستەیەکی زێدە ، توانایی پەیوەندبوون بە ئینتەرنیتی سەتەلایتی " وەکوو SpaceX " ی دەبێت
پێی هەواڵگەلی بڵاوکراوە ، بە زوویی مۆبایلگەلی نەوەی نوێی ئایفۆن و ئەندرۆئید ، بە شێوەی ڕاستەوخۆ و بە بێ هیچ کەرەستەیەکی زێدە ، توانایی پەیوەندبوون بە ئینتەرنیتی سەتەلایتی " وەکوو SpaceX " ی دەبێت ، وا پێدەچێت
زەنجیرەکانی ئەم ڕووداوە تاکوو ساڵی ٢٠٢٥ کۆتایی بێت و تەواو دەبن ، هەر چەندە تا ئەو کاتەش ئەم خزمەتگوزارییە لە هەندێک لە شوێنەکان بە شێوەی تاقیکردنەوەی دەکەوێتە واری جێبەجێ کردنەوە .
هەر چەندە ئەوەی کە ئەم خزمەتگوزارییە بە شێوەی ڕۆمینگ لەگەل ئۆپێراتۆرگەلی خۆجەیی ڕادەست دەکرێن و یا سیم کارتی سەربەخۆ دەربکەن و یا خود بە شێوەی دیکە لە ڕادەست کردنی خزمەتگوزاری پێشگیری بکەن هێشتا تا ئەو ئاستە ڕوون نییە .
تێکەڵەی ئەم تەکنۆڵۆژیایە نوێیە لەگەڵ سیاسەتی ڕاگەیاندنی دەوڵەتانی پێشووی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ درووست کردنی ئینتەرنێتی جانتایی ، دەتوانی هۆکاری ڕادەستکردنی جۆرێکی نوێ و جیاواز لە خزمەتگوزاری لە هەندێک لە ووڵاتان بێت .
بەربەستگەلی زۆر لە سەر ڕێگای پەرەپێدانی 5G، ، بەرزبوونی نرخی ئینتەرنێتی هاوڕا و هەروەها فیلتێرینگی بەرفراوان لەو هۆکارانەیە کە دەتوانێ بەرزی دزەکردنی ئەم خزمەتگوزارییە سەتەلایتییە لە ووڵاتانی ئامانجی ویلایەتەیەکگرتووەکان بەهێز بکات .
جیاواز لە باسە سیاسییەکان ، ئەم دەستکەوتە گەورەیەی مرۆڤ هۆکاری بەدیهاتنی ئەگەری پەیوەندی کۆمەڵگای گەورە و کوژاوەی جیهان بە ئینتەرنێت ، پەرەسەندی لەناکاوی لە پیشەسازی IOT و لە کۆتاییدا خوشگوزەرانی زیاتری مرۆڤ دەبێت .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە