هائارتس : ئیسرائیل پیلانێکی ٣ میلیارد دۆلاری بۆ هێرش کردن بۆ سەر ئێران ئامادە کردووە
پەیامی کورد ... هائارتس : ئیسرائیل پیلانێکی ٣ میلیارد دۆلاری بۆ هێرش کردن بۆ سەر ئێران ئامادە کردووە
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە چەندین سێناریۆ بۆ هێرشکردن بۆ سەر ئامانجگەلێک لە ئێران ئامادە کراوە ، بەڵام خاڵی سەرەکی ئەوەی کە هۆشداری بە دەوڵەت داوە کە پێش بینی دەرئەنجامی ئەم جۆرە هەنگاو – یا خود پاشهاتەکانی لە سەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران – دژوارە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری ڕاشاتوودەی هائارتس ڕۆژی چوارشەممە ڕاپۆرتی داوە کە ئەرتەشی ئیسرائیل " IDF " نزیکەی ٩ میلیارد دۆلار شیکل بەرامبەر بە " ٢.٩ میلیارد دۆلار " ی بۆ ئامادەبوون بۆ ئەگەری شەڕ بەرامبەر بە ئێران تەرخان کردووە .
ئیسرائیل هەروەها هەڕەشەی کردووە لە ئەگەری نەگەیشتن بە دەرئەنجام لە گفتۆگۆوەکانی ڤییەننا بۆ زیندوو کردنەوەی بەرجام ، بژاردەگەلی سەربازی بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران ی هەیە ، ئێران یش چەندەها بار لە سەر هۆشیاری و بەرگری لە دامەزراوە ئەتۆمییەکەی خۆی جەختی کردووەتەوە و بەم تازەییانە نەمایش و مانۆڕێکی گەورەی لە باشووری ووڵاتەکەی بەڕیوە بردووە .
هائارتس ڕایگەیاندووە : ئیسرائیل لە چەند مانگی ڕابردووە وە دەستی بە چەکگەلی زۆر پێشکەوتوو ڕاگەیشتووە و لەگەل ڕاهێنانگەلێکی تایبەتمەندەوە هێزە ئاسمانییەکەی خۆی ڕاهێنان پێکردووە تاکوو ئامانجگەلێکی زۆر تایبەتمەند لە ئێران بۆمباران بکەن .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، بەرپرسانی سەربازی و نیزامی بە دەوڵەت یان ڕاگەیاندووە کە ئەرتەشی ئیسرائیل ئامادەی هێرش کردنە بە تایبەتی ئەگەر ڕاستەوخۆ پەسەند بکرێت بەڵام نیگەرانییەکان لە دەرئەنجامی پێچەوانە ، سەبارەت بە هێرشی هاوبەرامبەری ئێران و هەروەها ووڵامدانەوەی هاوپەیمانانی ئێران لە ناوچەی کەشێکی ساردی لە سەر ئەم پیلانەدا حۆکمڕان کردووە .
سەرەڕای ئەمانە ئەرتەشی ئیسرائیل جەختی کردووەتەوە کە ئێران لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا کۆمەڵەی بەرگرییەکانی خۆی بەرفراوان کردووە کە هێرشگەلی ئاسمانی هاتووی زیاتر ئاڵۆز کردووە . ئەوان دەڵێن تاران هەروەها زەڕادخانەی مووشەکگەلی دووربۆردی خۆی بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیاد کردووە تا ئاستێک کە دەوترێت دەتوانێ بە ئاسانی هەر خاڵێک لە ئیسرائیل بکاتە ئامانج .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە