هائارتس: لە هێرشی مانگی ڕابردووی ئیسرائیل بۆ سەر پارێزگای کرماشان سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران لەناو چوونە
پەیامی کورد ... هائارتس: لە هێرشی مانگی ڕابردووی ئیسرائیل بۆ سەر پارێزگای کرماشان سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران لەناو چوونە
ڕاگەیاندنەکانی ئیسرائیل: سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە هێرشەکەی مانگی ڕابردووی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەی درۆنی کرماشان تەفروتوونا کران.
ڕۆژنامەی هائارتس لە ڕاپۆرتێکدا، پشتڕاستی کردەوە لەو هەواڵەدا هاتبوو ئیسرائیل هێرشی بردووەتە سەر بنکەی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی شاری کرماشان و سەدان فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان تەفروتوونا کردووە.
ئەم ڕۆژنامەیە بڵاوی کردووەتەوە: مانگی ڕابردوو شەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلی، بنکەیەکیان لە ڕۆژئاوای ئێران کردووەتە ئامانج و خەسارێکی یەکجار زۆریان گەیاندووەتە درۆنەکانی کۆماری ئیسلامی و خەملێندراوە سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەم هێرشەدا تەفروتوونا کرابن.
ڕۆژنامەی ''هائارتس'' لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی کە لە هێرشی مانگی ڕابردووی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەیەکی ئاسمانی ئێران لە کرماشان، دەیان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جۆراجۆری ئێران لەنێو چوونە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەو ڕۆژنامەیە، لەو هێرشەدا ٦ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئیسرائیلی بە هێرش بۆ سەر ئەو بنکە سەربازییەی ئێران ژمارەیەکی زۆر لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لەو شوێنە لەناو چوونە.
بەرپرسانی ئێران هەتا ئێستا لەبارەی هێرشی مانگی ڕابردوو لە کرماشان قسەیەکیان نەکردووە.
نزیکەی مانگێک لەمەوبەر لە میدیاکان هەواڵی ئاگرکەوتنەوە لە بنکەیەکی سوپای پاسداران لە "ماهیدەشتـ"ـی کرماشان بڵاو بووە کە هیچ لێداونێکی فەرمی لەبارەی ئەو ڕووداوە بڵاو نەبووە و تەنیا هەندێک لە بەرپرسانی سوپای پاسداران ووتیان کە لە کۆگای ڕۆن ئاگرکەوتنەوە ڕووی داوە.
هەندێک لە میدیاکانی سەر بە سوپای پاسداران لە لوبنان و عێراق، یەک لەوانه کاناڵی ''ئەلمەیادین'' باسیان لەوە کردووە کە هێرشی مووشەکی ئیران بۆ سەر هەولێر لە کاردانەوە بە هێرش بۆ سەر کرماشان بووە
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە