هائارتس : ناتانیاهوو دژایەتی خۆی بۆ گەیاندنی ئاو بۆ ئۆردوون ڕاگەیاند
پەیامی کورد ... هائارتس : ناتانیاهوو دژایەتی خۆی بۆ گەیاندنی ئاو بۆ ئۆردوون ڕاگەیاند .
لە حاڵێکدا کە ئۆردوون لەگەل کێشە و گرفتی کەمبوودی ئاو بەرەوڕووە ، ڕۆژنامەی عێبری زمانی هائارتس ڕایگەیاند کە بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل داواکارییەکەی عەممان بۆ ڕاگواستنی ئاو لە خاکی ووڵاتەکەیەوە بۆ ئۆردوون دژایەتی کردووە و ڕازی نەبووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم ڕۆژنامەیە نووسی : سەرەڕای ئەوەی کە کەسانی پسپۆڕ لە بەشی ئاوی ئیسرائیل و دەزگا ئەمنییەکان ڕاسپاردەیان کردبوو کە ناتانیاهوو ووڵامی ئەرێنی بەم داواکارییە بداتەوە بەڵام سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل خۆی لە ووڵامی ئەرێنی بە دوور گرت و ڕازی بەم داواکارییە نەبوو .
هائارتس نووسی کە ئەم ووڵامەی ناتانیاهوو نیشانگەری قووڵایی کێشە و گرفتەکانی هەر دوو ڵایەنە و هەروەها وەکوو کێشە و گرفتێکی کەسی لە نێوان ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و عەبدۆڵلای دووهەم پادشای ئۆردوون خۆی نیشان دەدات .
گرفتی نێوان ئیسرائیل و ئۆردوون لە ماوەی هەفتەکانی ڕابردوودا قورستر و زیاتر بووە چوونکە کێشە و گرفتەکانی لە سەر ئامادەکارییە ئەمنییەتییەکانی سەفەری حسێن بن عەبدۆڵلا ، وەلیعەهدی ئۆردوون بۆ بەیتۆلمۆقەدەس هاتە ئاروە و دواتریش ، ئۆردوون ئیزنی فڕینی فڕۆکەکەی ناتانیاهووی لە سنووری ئاسمانی ووڵاتەکەیەوە بۆ ئیمارات نەداوە کە بووەتە هۆی دواکەوتنی لە سەفەرەکەیدا .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە