هائارتس : چەک و تەقەمەنییەکانی ئێران ئامانجی هێرشە مووشەکییەکەی بەندەری لازقییە بووە

پەیامی کورد     ...   هائارتس  :   چەک و تەقەمەنییەکانی ئێران ئامانجی هێرشە مووشەکییەکەی بەندەری لازقییە بووە

سەرچاوەگەلی ئاگادار ڕایدەگەێنن کۆنتینەرگەلی هەڵگری چەک و تەقمەنی ڕژیمی ئێران ئامانجی هێرشە مووشەکییەکەی دوێنێ سێشەممە لە بەندەری لازقییەی سووریا بووە کە دیمەشق ئیسرائیل بە هۆکاری ئەم هێرشانە دەزانێت

ئەمە دووهەمین هێرشی لەم جۆرەیە کە لەم مانگەدا هۆکارەکەی بە ئیسرائیل دادەنرێت و بەرپرسانی ڕژیمی ئەسەد دەڵێن خەسارات و زەرەر و زیانی زیاتر لە چاو هێرشەکەی ٧ی دیسەمبەر کە ئەویش بە پێی ڕاپۆرتێک چەک و تەقمەنی ئێرانی کردبووە ئامانج بە بار هێناوە .

بە پێی ڕاپۆرتی هائارتس سێشەممە ٢٨ی دیسەمبەری ٢٠٢١ لەمبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئاگادر بەم ڕۆژنامەیەی ڕاگەیاند و ووتی : ئەم تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوە گەورانە بە هۆی تەقینەوەی تەقەمەنی کۆگاکراو لە ئەنبارێک لە نزیکی کۆگایەکی بەرفراوانی تیجاری بووە " . سەرچاوەیەکی دیکە کە لەگەڵ جمووجووڵی سەربازی و نیزامی لە سووریا ئاشنایە ، ووتی تاران کە بە دوای پێشگرتن لە هێرشگەلی بەهێز و تووندی ئیسرائیل بۆ سەر کاروانگەلی چەک و تەقەمەنی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی سووریا لە سنووری عێراق ە . لە ماوی مانگەکانی ئەم دواییە هەوڵی داوە چەک و تەقەمەنییەکانی خۆی لە ڕێگای دەریاوە بۆ سووریا ڕابگوێزێت .

ئاژانسی دەوڵەتی ڕووسیا " سپۆتنیک " لە زاری بەرپرسێکی پلە باڵای سەربازی ڕووسیا لە سووریا ڕایگەیاندووە کە دوو فڕۆکەی ئێف - ١٦ ی ئیسرائیلی بە بێ تێپەڕبوونی لە سنووری سووریا ، چوار مووشەکی بۆ سەر دامەرزاوەکانی بەندەری ئەو ووڵاتە هاویشتووە .

 


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە