هائارتس : گەمارۆی شاری غەززە لە ماوەی 48 کاتژمێردا تەواو دەبێت

پەیامی کورد   ...  هائارتس : گەمارۆی شاری غەززە لە ماوەی 48 کاتژمێردا تەواو دەبێت

ووتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە پەیامێکدا ڕایگەیاند : شاری غەززە گەمارۆ دراوە

ڕۆژنامەی هائارتس نووسیویەتی، هەڵسەنگاندنی سوپا ئەوەیە کە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا گەمارۆدانی شاری غەززە تەواو دەبێت، دواتر شەڕەکە لەناو ئەو شارە قەرەباڵغەدا دەست پێدەکات و ئامانجیش گەیشتن بە توخمەکانی حەماس و تونێل و دامەزراوە سەربازییەکانی حکوومەتی حەماس ە . سوپا پێی وایە ئەو ئامانجەی سەرکردە سیاسییەکان دایانناوە، واتە ڕووخاندنی حکوومەتی حەماس، دەتوانرێت بەدی بهێندرێت، بەڵام ئەم ئامانجە ڕەنگە کاتێکی زۆری بخاینێت، لە چەند مانگێکەوە بۆ ساڵێک یان زیاتریش.


ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە