هاتنە دەنگی ئەمریکا لە سەر گرژییەکانی گەرووی هۆرمۆز و دەست بەسەرداگرتنی کەشتییەکی نەوتهەڵگری لە لایەن ئێران ەوە

پەیامی کورد   ...  هاتنە دەنگی ئەمریکا لە سەر گرژییەکانی گەرووی هۆرمۆز و دەست بەسەرداگرتنی کەشتییەکی نەوتهەڵگری لە لایەن ئێران ەوە

هێزی دەریایی ئەمریكا رایگەیاند ئەمڕۆ پێنج شەممە سوپای پاسداران بە هێز دەستی بەسەر كەشتییەكی بازرگانیدا لە كەنداو گرتووە.

هێزی دەریایی ئەمریكا رایگەیاند، سوپای پاسداران بە هێز دەستی بەسەر كەشتییەكی بازرگانیدا لە كەنداو گرتووە لە سنوورە نێودەوڵەتییەكاندا.
راشیگەیاند لەنزیكەوە چاودێری رەوشەكە دەكەن، بەڵام پێویستی بە دەستوەردانی هێزەكانیان نەكردووە.
رۆژی چوارشەممە تیم هاوكینز ووتەبێژی هێزی دەریایی ئەمریكا رایگەیاند، كەشتییە شەڕكەرەكانی ئێران هەوڵی دەستبەسەركردنی دوو كەشتی نەوتهەڵگری ئەمریكی یانداوە لە گەرووی هورمز لە كەنداوی عەرەب.
رونیشیكردەوە لەلایەن هێزی دەریاوانی ئەمریكییەوە كاردانەوە نیشاندراوە و كەشتییە جەنگییە ئێرانییەكان ناچاری پاشەكشە كراون.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ناوەندی فریاگوزاری دەریایی لە پارێزگای هورمزگانی باشووری ئێران رایگەیاند، دەستیان بەسەر كەشتییەكی نەوتهەڵگردا گرتووە كە ئاڵای پەنەمای هەڵكردووە، ئەوەش دوای برینداربوونی پێنج ئەندامی هێزی دەریایی ئێران بەهۆی پێكدادان لەگەڵ كەشتییەكی ئێرانی لە كەنداو.
ناوەندی فریاگوزاری دەریایی لە پارێزگای هورمزگانی باشووری ئێران رایگەیاند، ئەو كەشتییە كە ناوی ریچمۆندە خۆی بە كەشتییەكی ئێرانیدا كێشاوە، بەهۆیەوە پێنج ئەندامی تیمی كەشتییەكە برینداربوون.
راشیگەیاند، دەسەڵاتی دادوەری پارێزگای هورمزگان فەرمانی لە دژی ئەو كەشتییە لە بەیانی ئەمڕۆ دەركردووە تا دەستی بەسەردا بگیرێت و هێزی دەریایی ئێران بە زوویی فەرمانەكەی جێبەجێكردووە.


ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە