هاتووچۆی گه‌رمیان هۆشداری ده‌داته شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر
پەیامی کورد ... هاتووچۆی گه‌رمیان هۆشداری ده‌داته شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتووچۆی ئیداره‌ی گه‌رمیان هۆشداری ده‌داته خاوه‌ن ئه‌و ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگرانه‌ی كه ئۆتۆمبێله‌كانیان له‌ناو كۆڵان و نزیك قوتابخانه و خوێندنگه‌كان راده‌گرن و رایده‌گه‌ینێت، " ئه‌گه‌ر پێویست بكات به‌كرێن ئۆتۆمبێله‌كان ڕاده‌كێشین بۆ گه‌راجی ده‌ستبه‌سه‌را گرتن".
له‌ڕاگه‌ێندراوێكدا، هاتووچۆی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ ئه‌و ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگرانه كرا كه به شه‌و و به ڕۆژ بوونه‌ته مایه‌یی گرفت بۆ دانیشتوان و ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانیان ده‌وێت و ڕه‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندی و سه‌لامه‌تی به‌رامبه‌ر ناكه‌ن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان دوای ئه‌وه دێت كه سه‌دان نامه‌ی سكاڵامان بۆ هاتوه و هه‌روه‌ها چه‌ندین جاریش شۆفێری ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگه‌كانمان ئاگادار كردوه‌ته‌وه كه ناو ماڵه‌كان و ته‌نیشت قوتابخانه و خویندنگه‌كان و مزگه‌وته‌كان شوێنی به‌جێهێشتنی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر و ئامێری كشتوكاڵی و ئامێری بیناسازی و پاسی گه‌وره نیین.
هاتووچۆی گه‌رمیان هۆشداریش ده‌دات خاوه‌نی ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كان و ده‌ڵێت،" ئه‌گه‌ر پێویست بكات به‌كرێن ئۆتۆمبێله‌كان ڕاده‌كێشین بۆ گه‌راجی ده‌ستبه‌سه‌را گرتن".
بەگوێرەی رێنمایی و سزاكانی هاتووچۆ، سزای راگرتنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەناو كۆڵان و گەڕەك و نزیك قوتابخانە و خوێندنگە و مزگەوتەكان بڕی ٣٠ هەزار دینارە
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە