هادی عامری : ئیزن بە شەڕی نێوان شیعە و شیعە نادەین
پەیامی کورد ... هادی عامری : ئیزن بە شەڕی نێوان شیعە و شیعە نادەین
ڕابەری ڕەوتی فەتحی عێراق لە وواتڕیکدا جەختی کردەوە کە بە هئچ شێوەیەک ناکرێ هیزە سیاسییەکانی شیعە ئیزنی گەڕانەوە بۆ دواوە یا هەر جۆرە شەڕ و تێکهەڵچوونی نێوان شیعە و شیعە بدەن .
هادی عامری ڕابەری ڕەوتی فەتحی عێراق و لە ڕابەرانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ووتارێکدا جەختی کردەوە کە بە هیچ شێوەیەک ناکرێت کێشە و گرفتەکانی گرووپە سیاسییەکانی شیعە لەگەل یەکتر ببێتە شەڕە قسە و تێکهەڵچوونی ناوخۆی شیعە .
ئەو ووتی کە قەیرانی نێوان گرووپە شیعەکان لە دوای لێکتێگەیشتن سەبارەت بە سەرۆککۆماری عێراق چارەسەر دەبێت .
عامری جەختی کردەوە کە هەموو هێزە سیاسییەکان داوای تێپەڕین لە کێشە و گرفتەکانن و ئەم هێزانە توانایی چارەسەرکردنی بەربەستە سیاسییەکان لە عێراق یان هەیە .
ئەم بابەتە 12016 جار خوێندراوەتەوە