هادی عامری : ئەنجام نەدانی پڕۆسەی هەڵبژاردن لە کەرکووک بە واتای ئەنجام نەدانی لە داهاتوودایە
پەیامی کورد ... هادی عامری : ئەنجام نەدانی پڕۆسەی هەڵبژاردن لە کەرکووک بە واتای ئەنجام نەدانی لە داهاتوودایە
هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح سێ هۆكار ده‌ستنیشان دەکات كه بوونه هۆی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش و ڕایگه‌یاند، دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كه‌ركووك به‌و مانایه دێت كه له داهاتوودا ئه‌و پرۆسه‌یه له شاره‌كه ئه‌نجام نادرێت.
هادی عامری له ووتارێكدا له‌میانه‌ی ئاهه‌نگێكی جه‌ماوه‌ریدا له‌چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك رایگه‌یاند، "سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش له سایه‌ی فتوای جیهادی و ووڵامدانه‌وه‌ی خه‌ڵك و پشتیوانی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ده‌ست هات، به‌و سێ هۆكاره توانیمان بۆ هه‌میشه له گرووپه تیرۆریستییه‌كان ڕزگارمان بێت و گه‌ڕانه‌وه‌ش بۆ دواوه نییه".
هەروەها سه‌باره‌ت به دۆخی كه‌ركووك ، هادی عامری ووتی : "كه‌ركووك عێراقێكی بچووك كراوه‌یه و هه‌موو پێكهاته‌كانی به ئازادییه‌كی ته‌واوه‌وه تێیدا ده‌ژین، هیچ بژارده‌یه‌كمان نییه جگه له‌وه‌ی له‌سه‌ر خاكی كه‌ركووك به خۆشه‌ویستییه‌وه بژین و ڕێگه نه‌ده‌ین په‌راوێز بخرێین".
دووپاتیشی كرده‌وه، له ساڵی 2005ه‌وه تا ئێستا هیچ هه‌ڵبژاردنێك بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له كه‌ركووك ئه‌نجام نه‌دراوه، "هیوادارین ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه له كه‌ركووك ئه‌نجام بدرێت له پێناو بۆنیاتنانی پارێزگاكه، دواخستنیشی به‌و مانایه‌یه كه له داهاتوودا هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك ئه‌نجام نادرێت".
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، "ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه ده‌رفه‌تێكه بۆ خه‌ڵكی كه‌ركووك كه چی‌یان ده‌وێت هه‌ڵیبژێرن".
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە