هادی عامری داوای کۆنترۆڵ و دەسەڵاتداری تەواوی ئاسمانی عێراق و هەریر دەکات

پەیامی کورد     ...    هادی عامری داوای کۆنترۆڵ و دەسەڵاتداری تەواوی ئاسمانی عێراق و هەریر دەکات

هادی عامری داوای کۆنترۆڵ و دەسەڵاتداری تەواوی ئاسمانی عێراق دەکات لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح دوێنێ چوارشه‌ممه‌ داوایكرد كۆنترۆڵی ته‌واوی ئاسمانی عێراق بكرێت و سه‌رجه‌م بنكه‌ ئاسمانیه‌كانیش بخرێنه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان. 

بە پێی ڕاگەێندراوێک ، هادی عامری جه‌ختی له‌سه‌ر گرینگی كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌ ته‌كنیكییه‌كانی نێوان لایه‌نه‌ عێراقی و ئه‌مریكییه‌كان كردوه‌ته‌وه‌، به‌ئامانجی به‌دیهێنانی ئاواته‌كانی گه‌لی عێراق پاراستنی سه‌روه‌ری ته‌واوی نیشتمانی و كشانه‌وه‌ی هێزه‌ شه‌ڕكه‌ره‌ بیانییه‌كان به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م و به‌پێی خشته‌ی دیاریكراوی نێوانیان. 

سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح راشیگه‌یاندووه‌، پێویسته‌ ته‌واوی بنكه‌ ئاسمانیه‌كانی عێراق له‌ ناوچه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د و هه‌ریر بخرێنه‌ ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌ عێراقییه‌كانه‌وه‌، هه‌روه‌ها ئاسمانی عێراقیش كۆنتڕۆڵ بكرێت و كۆتایی بهێندرێت به‌ پێشێلكارییه‌ به‌رده‌وامه‌كانی فڕۆكه‌ بێ فڕۆكه‌وانه‌كان.


ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە