هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌گه‌ڵ جینین پلاسخارت نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له عێراق کۆبووەوە
پەیامی کورد ... هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌گه‌ڵ جینین پلاسخارت نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له عێراق کۆبووەوە
هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ جینین پلاسخارت نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له عێراق رایگه‌یاند، پێویسته كۆتایی به گه‌مارۆی سیاسی بهێندرێت و حكوومه‌تی نوێ پێكبهێندرێت كه بتوانێت له ئاست به‌رپرسیارییەتیه‌كان بێت.
نووسینگه‌ی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح له ڕاگه‌ێندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هادی عامری پێشوازی له جینین پلاسخارت كرد و له‌دیدارێكدا تاوتوێی دۆخی سیاسی به‌گشتی و دوایین پێشهاته‌كانی گۆڕه‌پانی ناوخۆیی ووڵاتیان به‌تایبه‌ت كرد.
هادی عامری له‌دیداره‌كه‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر له كۆتایی هێنان به گه‌مارۆی سیاسی و چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی ئێستا كردوه‌ته‌وه، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق، پشتگیری چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كانی بۆ ده‌ستپێشخه‌ری لایه‌نه سه‌ربه‌خۆكان دووپاتكرده‌وه، كه دیدگای لێك نزیك بوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو لایه‌ن له خۆده‌گرێت.
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح راشیگه‌یاندوه، پێویسته گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پێكبهێندرێت به‌جۆرێك كه گه‌ره‌نتی مافی سه‌رجه‌م پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بكات.
هادی عامری ڕونیكرده‌وه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌رگای كراوه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی ده‌یانه‌وێت بۆچوونه‌كانیان له‌یه‌كتر نزیك بكه‌نه‌وه، به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به خاڵێكی لێكنزیكبوونه‌وه و لێك تێگه‌یشتن له پێناو كۆتاییهێنان به گه‌مارۆی سیاسی و پێكهێنانی حكوومه‌تێك كه بتوانێت به‌رپرسیاریەتی خۆی له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به هاووڵاتیان له ئه‌ستۆ بگرێت.
ئەم بابەتە 12001 جار خوێندراوەتەوە