هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح : سەروەری نیشتیمانی عێراق هێڵی سوورە

پەیامی کورد     ...     هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح : سەروەری نیشتیمانی عێراق هێڵی سوورە

هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند : سەروەری نیشتیمانی عێراق هێڵی سوورە و دەبێت سەرجەم هێزەکان کە لە ووڵاتدا بوونیان هەیە لەسەر بنەمای یاسایی دەستوور بن، بۆیە هۆشداری دەدەن لەوەی عێراق سەقامگیر نابێت ئەگەر هێزە بیانییەکان لەکۆتایی ئەمساڵدا نەچنەدەرەوە.
هادی عامری  لەگەڵ کۆتارۆ سوزوکی، باڵیۆزی ژاپۆن لەعێراق کۆبووەوە و باسی لەوەشكردوە، ژاپۆن رۆڵێکی گرینگ لەناوچەکەدا دەبینێت و رۆڵی حکوومەتی ژاپۆن لەئاسایش و ئارامی عێراق و بەهێزکردنی رێڕەوی دیموکراسی بەرز دەنرخێنن.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵوێستیان بەرامبەر هێزە بیانییەکان ڕوونە کە بوونیان لە عێراق دەبێت لەسەر بنەمای یاسایی بێت، هەر کاتێکیش ووڵات پێویستی بە راوێژکاری سەربازی بیانی هەبوو بەگوێرەی دەستوور ئەو داواکارییە ئاڕاستەی ووڵاتان دەکات.
بە پێی ڕێككەوتنی ئەمنی و ستراتیژی لەنێوان عێراق و ئەمریکا، سەربازەکانی ئەمریکا دوای کشانەوەیان لە ٣١-١٢-٢٠٢١، لە هاوکاری عێراق بەردەوام دەبن لەكاتی پێویستی ئەمنیدا، هەروەها فڕۆكەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش بەردەوام دەبن لە ئۆپراسیۆنە ئاسمانیەکانیان لەسەر داوای عێراق.


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە