هادی عامری هۆشداری دەدات
هادی عامری سەبارەت بە دەست هەبوونی لایەن سێهەم لە هێرشەکەی سەر ماڵی سەرۆکوەزیرانی عێراق هۆشداری دەدات
هادی عامری، سهرۆكی هاوپهیمانی فهتح هۆشداری دەدات کە لایەنی سێیەم لە پشت هێرشەکەی سەر ماڵی کازمی هەیە و رایگەیاند : داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن کە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بکەن و ئەنجامدەرانی بناسێندرێن و دەری بخەن کێ لە پشت ئەو هێرشەوەیە.
هادی عامری ئەمڕۆ یەکشەممە لە پەیامێکدا لەبارەی هێرشەکەی سەر ماڵی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، "بە تووندی سەرکۆنەی بە ئامانجگرتنی رابردووی ماڵی سەرۆک وەزیران دەکەین".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین کە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بکەن و ئەنجامدەرانی بناسێندرێن و دەری بخەن کێ لە پشت ئەو هێرشەوەیە، ئەوکاتە هەرکەسێک بێت رووبەڕووی سزا بکرێتەوە".
سهرۆكی هاوپهیمانی فهتح پێشبینی دەکات کە لایەنی سێیەم لە پشت ئەو رووداوە نەخوازراوەوە هەیە، ئامانجی تێکەڵکردنی دۆسیەکان و درووستکردنی ئاژاوەگێڕی لە عێراقدا ڕاگەیاند .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە