هادی عامری پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... هادی عامری پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح رایدەگەینێت، كاره‌ساتی ئه‌نفال یه‌كێك بوو له‌و زنجیره كاره‌ساته قێزه‌ون و نامرۆڤانانه‌ی كه ٣٤ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر رژێمی فاشیستی به‌عسی رووخا‌و ده‌رحه‌ق به گه‌لی كورد ئه‌نجامیدا، به ئامانجی له‌ناوبردنی میلـله‌تی كورد.
هادی عامری سەرۆکى هاوپەیمانى فەتح لەبەیاننامەیەکدا بەبۆنەى ساڵیادی ئەنفالی گەلی کوردەوە رایگەیاند، رژێمی پێشوو چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكی نامرۆڤانه‌ی قێزه‌ونی دوور له هه‌موو به‌ها ئاینی و مرۆڤایه‌تییه‌كان به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی بێتاوانی ئه‌م ووڵاته، هه‌روه‌ها راگواستنی به زۆر‌و وێرانكردنی ناوچه‌كانیان و تاڵانكردنی ماڵ و موڵكیان.
ئاماژەى بەوەشکردوە، له پرۆسه‌ی به‌دناوی ئه‌نفالدا كه له ١٤ ی نیسانی ساڵی ١٩٨٨ دا له‌لایه‌ن رژێمی دیكتاتۆری به‌عسی رووخاوه‌وه ئه‌نجامدرا، زیاتر له ١٨٢ هاووڵاتی بێ‌تاوان زینده‌به‌چاكران و ٤ هه‌زار گوند سووتێندران و ٤ قه‌زاو ٣٠ ناحیه له ناوچه جیاجیاكانی ئه‌م وڵاته له خه‌ڵكه ره‌سه‌نه‌كه‌ی چۆڵكران و وێران كران، هه‌روه‌ها به هه‌زاران هاووڵاتی ئه‌و ناوچانه له ژن و منداڵ و گه‌نج و پیر ده‌ستگیركران و له بیابانه‌كانی باشووری عیراق شه‌هیدكران و خرانه ژێر گڵه‌وه".
سەرۆکى هاوپەیمانى فەتح باسى لەوە شکردوە كه ئه‌م تاوانە یه‌كێك بوو له‌و زنجیره تاوانه نامرۆڤانه‌و قێزه‌ونانه‌ی كه رژێمی به‌عسی رووخا‌و دژبه هاووڵاتییان ئه‌م ووڵاته ئه‌نجامیدا.
عامری راشیگه‌یاندووه، پێویسته ئه‌م كاره‌ساته هه‌رده‌م له یادی نه‌وه‌كانی ئه‌م ووڵاته‌دا له‌بیر نه‌كرێت و یادكردنه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ساته هانده‌رمان بێت بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵه‌كانی ئه‌م ووڵاته به‌هیچ شێوه‌یه رێگه نه‌ده‌ن دیكتاتۆرییه‌ت و خوێنڕێژی له‌م وڵاته‌دا دووباره ببێته‌وه‌و كاره‌ساتی له‌و جۆرانه به‌سه‌ر هاووڵاتییانی ئه‌م وڵاته‌دا بهێنێته‌وه.
لەکۆتاییشیدا هادی عامری دەڵێت"پێویسته كورد‌و شیعه‌و سوننه هه‌موو پێكه‌وه به ئازادی و سیستەمی دیموكراسی و رێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ پارێزگاری له‌م وڵاته بكه‌ین و رێگه به دووباره بوونه‌وه‌ی دیكتاتۆرییه‌ت و زوڵم و سته‌م نه‌ده‌ین".
ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە