هادی عامری : چه‌ندین ووڵاتی عه‌ره‌بی و هه‌ندێك خائین و خۆفرۆش و چه‌ند تاوانبارێك ده‌یانه‌وێت گه‌ل و مێژوو و جیهادی ئێمه له‌ناو ببه‌ن
پەیامی کورد ... هادی عامری : چه‌ندین ووڵاتی عه‌ره‌بی و هه‌ندێك خائین و خۆفرۆش و چه‌ند تاوانبارێك ده‌یانه‌وێت گه‌ل و مێژوو و جیهادی ئێمه له‌ناو ببه‌ن
هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌میانه‌ی ووتارێكدا له‌پارێزگای بابل رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌ستبه‌رداری داواكاری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان نابن له عێراق و ده‌شڵێت، "هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی قبووڵ ناكه‌ین، چوونكه حه‌شد به‌دیلی سوپا و پۆلیس نیه و پشتیوانیانه".
هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح له ووتارێكدا و له‌میانه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا له پارێزگای بابل رایگه‌یاند، ئێمه چه‌ندین ئاسته‌نگمان له‌به‌رده‌مدا هه‌یه و و ده‌بێت سه‌روه‌ری ته‌واو به‌ده‌ستبهێنرێت و هێزه بیانییه‌كان ده‌ربكرێن، هیچ كاتێكیش ده‌ستبه‌داری ئه‌و مه‌رج و داواكارییانه نابین بۆ به‌جێهێشتنی عێراق له‌لایه‌ن هێزه بیانیه‌كانه‌وه.
ووتیشی،"چه‌ندین ووڵاتی عه‌ره‌بی و هه‌ندێك خائین و خۆفرۆش و چه‌ند تاوانبارێك ده‌یانه‌وێت گه‌ل و مێژوو و جیهادی ئێمه له‌ناو ببه‌ن و له‌گه‌ڵ ئیسرائیل په‌یوه‌ندیه‌كان ئاسایی بكه‌نه‌وه كه ئه‌مه‌ش رێگه‌پێدراو نیه".
باسی له‌وه‌شكرد، "چه‌ند لایه‌نێك هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه ئه‌و حه‌شدی شه‌عبی له‌ناو ببه‌ن یان بیلكێنن به سوپاوه، به‌ڵام ئێمه تووندڕه‌و نین و نه‌خشه‌ی ئه‌منی باش ده‌زانین، ناكرێت عێراق به‌بێ سوپا و بێ ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه، حه‌شدی شه‌عبی به‌دیلی سوپا و پۆلیس نییه، به‌ڵكوو پاڵپشتێكی به‌هێزه بۆ سوپا و پۆلیس".
هادی عامری باسی له‌وه‌شكرد، ئێمه هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی قبووڵ ناكه‌ین، به‌ڵكوو ده‌بێت ده‌زگای ئه‌منی پێشكه‌وتوو درووست بكه‌ین و پڕچه‌كیان بكه‌ین و راهێنانیان پێ بكه‌ین، چوونكه تا ئێستا به‌رگری ئاسمانیمان نییه یان سوپایه‌كی پڕچه‌ك و مه‌شقپێكراوی ووشكانیمان نییه".
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح داواشی له‌حكوومه‌ت كرد، مه‌شق و راهێنانی زیاتر به هێزه‌كانی سوپای عێراق بكات و له ڕووی ئاسمانیشه‌وه، ئاسمانی عێراق به‌كراوه‌یی بۆ هیچ لایه‌نێك به‌جێ ناهێڵێت.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە