هاوردەکردنی ئاردی سپی قەدەغە کرا
پەیامی کورد ... هاوردەکردنی ئاردی سپی قەدەغە کرا
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی گومرگی باشماخ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، بڕیاردراوه به‌قه‌ده‌غه‌كردنی ئاردی سپیكراو بۆ كاری بازرگانی یان لێخۆشبوونی بۆ كرابێت.
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی گومرگی باشماخ، كه واژووی شاخه‌وان ئه‌بوبه‌كر به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌روازه‌كه‌ی له‌سه‌ره تێیدا هاتوه، ئاماژه به نووسراوی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی گومرگ، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه نادرێت به‌داخڵ بوونی ئاردی سپیكراو بۆ كاری بازرگانی یان لێ‌خۆش بوونی بۆ كرابێت.
له‌چوارچێوه‌ی بره‌ودان به‌به‌رهه‌می ناوخۆ و رێگریكردن له‌گرانبوونی نرخه‌كان، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ٢ی ئه‌م مانگه بڕیاریدا به هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه بی هاورده‌كردن له‌سه‌ر به‌رهه‌می په‌تاته‌و له ئه‌مڕۆوه هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە