هاوردەکردنی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکانی ڕووسیا لە لایەن ئەمریکاوە بە شێوەیەکی بەرفراوان و چاوەڕوان نەکراو زیادی کردووە
پەیامی کورد ... هاوردەکردنی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکانی ڕووسیا لە لایەن ئەمریکاوە بە شێوەیەکی بەرفراوان و چاوەڕوان نەکراو زیادی کردووە .
ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا سەرەڕای کێشەگەلێک بە هۆی گشتگیری کۆرۆناوە و هەروەها دۆخی ئاڵۆزی و نادیاری ژێئۆپۆلیتیک لە بواری ووزەدا لەگەل ڕووسیا بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٠ جارێکی دیکە هاوردەکردنی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان لە ڕووسیاوە بە ڕێژەیەکی بێوێنە و بەرچاو زیاد دەکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئاماری بڵاوکراوە لە لایەن وەزارەتی ووزەی ئەمریکاوە نیشاندەری ئەوەی کە ڕێژەی هاوردەکردنی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان لە ڕووسیا وە بۆ بەرزترین ئاستی خۆی لە ساڵی ٢٠١١ ەوە گەیشتووە .
ئاستی کڕینی ٥٣٨ هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا . بە شێوەیەک کە ساڵانە هاوردەکردنی لە ڕووسیاوە ٣.٥٪ ی زیادی کردووە . بەم شێوەیە ڕووسیا دەبێتە دووهەمین هەناردەکەری گەورەی نەوت و بەرهەم نەوتییەکان بۆ ویلایەتەیەکگرتووەکان و لەم بوارەدا تەنانەت لە عەرەبستانی سەعوود یش بە پێش کەتووە .
پشکی ڕووسیا لە ناوەندی هاوردەکارانی ڕۆژانەی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکانی ویلایەتەیەکگرتووەکاندا لە ساڵی ڕابردوودا گەیشتووەتە نزیکەی ٧٪ کە ئەمە ڕیکۆردێک هەژمار دەکرێت . تەنانەت ٢٠ ساڵی ڕابردوو ئەم ژمارەیە تەنانەت لە ١٪ یش زیاتر بەرز نەدەبووەوە و تەنیا لە ساڵی ٢٠١١ گەیشتە ٥.٥ ٪ و دواتر کەم بووەوە و جارێکی دیکە گەیشتە ٥.٧ ٪ لە ساڵی ٢٠١٩ دا
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە