هاوسەرگیری مشتومڕئاوی و گرانبەهای بەرپرسێکی تەمەن ٦٠ ساڵی تاڵیبان لەگەڵ کچێکی تەمەن ١٨ ساڵدا!

پەیامی کورد   ...   هاوسەرگیری مشتومڕئاوی و گرانبەهای بەرپرسێکی تەمەن ٦٠ ساڵی تاڵیبان لەگەڵ کچێکی تەمەن ١٨ ساڵدا!

ڕۆژنامەی هەشت سۆب نووسیویەتی : سەرچاوەکان لە لاغمان باس لەوە دەکەن کە زەینۆل عابدین پارێزگاری ئەم پارێزگایە بە پێدانی دوو ملیۆن و ٢٨٥ هەزار ئەفغانی و پارچە زەوییەک کچێکی تەمەن ١٨ ساڵ هاوسەرگیری کردووە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ساڵی ڕابردوو سەرۆکی تاڵیبان داوای لە بەرپرسانی ئەم گرووپە کرد کە خۆیان لە چەند ژنێک بەدوور بگرن.

چوار ڕۆژ لەمەوبەر لە پەیامی جەژندا، سەرۆکی تاڵیبان باسی لە نەهێشتنی هاوسەرگیری زۆرەملێ و کەم تەمەنی کرد وەک دەستکەوتێک.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە