هاوسەرۆکى هەدەپە لەگەڵ بەرپرسى سیاسەتى دەرەوەى یەکیتى ئەورووپا کۆبووەوە
پەیامی کورد ... هاوسەرۆکى هەدەپە لەگەڵ بەرپرسى سیاسەتى دەرەوەى یەکیتى ئەورووپا کۆبووەوە
هاوسەرۆکی پاەری دیمۆکراتی گەلان " هەدەپە " میتهات سانجەر و شاندێکی هاوڕای لە برۆکسڵ لەگەڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا جۆزێپ بۆرڵ چاوپێکەوتن و گفتۆگۆیان ئەنجامدا .
لە کۆبوونەوەکەی شاندی هەدەپە و بۆرڵ دا بانگەوازی خۆیانیان بۆ هەوڵی ئاشتیخوازانە و دیپلۆماتیک بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاستەنگییەکانی ڕووسیا و ئۆکراین ڕاگەیاند .
هەروەها باسیان لە پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ یەکیتی ئەورووپا ، دیمۆکراسی ، پرسی کورد و فشارەکانی حکوومەتی تورکیا کە لە سەر هەدەپە و زیندانیکردنی ئەندامان و ڕێبەرەکانی ، جێبەجێ کردنی بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا لە لایەن ئانکاراوە ، هەڵبژاردن و هەوڵدانی هاوپەیمانیەتی پارتەکان یان کرد .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە