هاوسەرۆکی هەدەپە و وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا کۆبوونەوە
پەیامی کورد ... هاوسەرۆکی هەدەپە و وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا کۆبوونەوە
هاوسەرۆکی پارتی دیمۆکراتی گەلان " هەدەپە " HDP و وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا ئانالێنا بایەربۆک لە ئانکارا پایتەختی تورکیا کۆبوونەوە و چاوپێکەوتنیان ئەنجام دا
لەم کۆبوونەوەیەدا کە ٣٥ خولەک درێژەی کێسا بابەتگەلێک وەکوو پرسی کورد ، ئۆپراسیۆنگەلی سەربازی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان و باشووری کوردستان دۆزی گرتنی ئەندامانی هەدەپە HDP و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەو ووڵاتە باس و گفتووگۆیان کرد .
سانجاری لەم کۆبوونەوەیەدا ئاشکرای کرد کە چارەسەری باس و ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان چارەسەرنەکردنی پرسی کوردە ، ئەگەر پرسی کورد چارەسەر نەکرێت حکوومەتی تورکیا لە بەرامبەر سیاسەتی دەرەوە و ناوخۆی ئیستیثمار بکە و درێژە دەدات بە سیاسەتی شەڕخوازی خۆی .
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە