هاوسەری یەڵماز گونەی : فیلمەكانی گونەی ئێش و ئازاری کوردی بەهەموو دونیا ناساند

پەیامی کورد      ...  

پەیامی کورد     ...   هاوسەری یەڵماز گونەی : فیلمەكانی گونەی ئێش و ئازاری کوردی بەهەموو دونیا ناساند

 لە میانەی بەشداریكردنی دا لە دووەمین ڕۆژی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ئەدەبی سلێمانی هاوسەری سینەماكاری كۆچكردووی كورد " یەڵماز گونەی " ڕایدەگەێنێت: یەڵماز گونەی بە فیلمەکانی ئێش و ئازارەکانی کوردی بە دونیا ناساند.

فەتووش گونەی، هاوسەری یەڵماز گونەی سینەماكار و دەرهێنەری بەناوبانگی باكووری كوردستان بەشداری لە دووەمین ڕۆژی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ئەدەبی سلێمانی كرد و ووتی: یەڵماز گونەی هونەرمەندێکی رۆمانتیک بوو، ئێش و ئازاری کوردی بەهەموو دونیا ناساند.

یەڵماز گونەیك لەدایکبووی ١ی نیسانی ١٩٣٧، دەرھێنەر و نووسەر و ئەکتەرێکی بەناوبانگی زازا و کورد بوو، بە باوکی سینەمای کوردی دادەنرێت، چەندین خەڵاتی جیھانی لەو بوارەدا بەدەستھێناوە کە گرنگترینیان خەڵاتی فێستیڤاڵی (کان) بوو لە ١٩٨٢، پاش ئەوەی لە زیندانی ئیمراڵی هەڵهات ڕووی کردە وڵاتی فەڕەنسا و پاش چەند ساڵێک ژیان لە دورە وڵات، سەرئەنجام لە ساڵی ١٩٨٤ لە شاری پاریس بەھۆی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە