هاوشێوەیی و لێکچوونێکی حاشا هەڵنەگری فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نوێی تورکیا لەگەڵ فڕۆکەی شاهێد ١٣٦ی ئێران
پەیامی کورد ... هاوشێوەیی و لێکچوونێکی حاشا هەڵنەگری فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نوێی تورکیا لەگەڵ فڕۆکەی شاهێد ١٣٦ی ئێران
کۆمپانیای تورکیەیی Robit Technology پەردە لەسەر فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی کامیکازەی چەند کارەی نوێ بە ناوی عەزاب لاداوە کە لێکچوونێکی زۆری لەگەڵ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهێد ١٣٦ی ئێران هەیە .
هاوشێوەیی و لێکچوونێکی زۆری ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی تورکیا لەگەڵ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهێد ١٣٦ی ئێرانی سەرنجی زۆر کەسی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی کە بەرپرسانی ڕۆژئاوایی بانگەسەی کەڵک وەگرتنی بەرفراوانی لە لایەن ڕووسیاوە لە شەڕی ئۆکراین بوونە . لەگەڵ بڵاوبوونەوەی وێنەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی عەزاب ، شرۆڤەکارانی سەربازی بە هاوشێوەی فراوانی لەگەڵ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهێد ١٣٦ ئاماژەیان کرد .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە