هاووڵاتییەکی ئێرانی بە تاوانی سیخۆڕی کردن بۆ ووڵاتەکەی لە لایەن داداگای باڵای دانیمارکەوە تاوانبار و مەحکووم کرا
پەیامی کورد ... هاووڵاتییەکی ئێرانی بە تاوانی سیخۆڕی کردن بۆ ووڵاتەکەی لە لایەن داداگای باڵای دانیمارکەوە تاوانبار و مەحکووم کرا .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان دادگایەک لە دانیمارک هاوولاتییەکی نەرویژی بە ڕەگەز ئێرانی بە تاوانی سیخوڕی کردن بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و هەروەها ئەنجامی کاری تێرۆریستی ناکام و ناسەرکەوتوو بۆ لەناوبردنی کەسایەتییەکی عەرەبی دژبەری ئێران بە تاوانبار ناساند و مەحکوومی کرد .
دادگەری گشتی دانیمارک دوێنێ پێنجشەممە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردوەتەوە .
بەرپرسێکی قەزایی و یاسایی دانیمارک لە ووتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند ئەم کەسە تاوانبارە ناوی موحەمەد داوودزادەی لوولوویی یە و هەر بەم پێیە ئەویان بە ٧ ساڵ بەندکردن و هەروەها دەرکردنی هەمیشەیی لە خاکی دانیمارک مەحکووم کردووە .
ئەم بەرپرسە هەروەها ڕایگەیاندووە : " ئێمە توانیمان پەیوەندی نێوان تاوانبار و دەزگاکانی هەواڵگری و زانیاری حکوومەتی ئێران بسەلمێنین کە لە جۆری خۆیدا دۆسیەیەکی زۆر نەناسراو و ئەرکێکی زۆر دژوار بوو
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە