هاووڵاتییەکی ئەمریکی - ئەفغانی دەبێتە نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ژنانی ئەفغانستان
پەیامی کورد ... هاووڵاتییەکی ئەمریکی - ئەفغانی دەبێتە نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ژنانی ئەفغانستان .
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ، ڕینا ئەمیری وەکوو نوێنەری تایبەتی ئەم ووڵاتە لە کاروباری ژنانی ئەفگانستان هەڵبژارد ، ئانتۆنی بلینکن ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێ ئەمیری بەدواداچوون بۆ بابەتگەلێک دەکات کە بۆ ئیدارەی جۆ بایدن گرینگی هەیە .
لە دوای دۆخی ئەو بەربەست و سنووردارییە بەرفراوان و تووند و تۆڵانەی تاڵیبان لە سەر ژنان کە ناڕەزایی ژنانی لە کابۆل یش بە دواوە هەبووە ، لە ئێستادا ، ئەمریکا یەکەمین هەنگاوی بۆ چاودێریکردنی دۆخی ژنانی هەڵگرتووە و کەسێکی لە ژێر ناوی نوێنەری ئەمریکا لە بەشی کاروباری ژنانی ئەفغانستان ڕاسپاردووە .
ڕینا ئەمیری کە لەدایکبووی ئەفغانستان ە و ئەزموونی کار لە وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکای هەیە لەمەوبەدوا وەکوو نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاروباری ژنانی ئەفغانستان ، دۆخی ژنانی ئەفغانی و کرداری تاڵیبان لەگەڵ ژنانی ئەفغانستان دەخاتە ژێر چاودێرییەوە .
ئانتۆنی بلینکن ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەربارەی هەڵبژاردنی ئەمیری دەڵێ ئەمیری بەدواداچوون بۆ بابەتگەلێک دەکات کە بۆ کەسی وەزیری دەرەوە و باقی ئەندامانی دەوڵەتی بایدن گرینگی حەیاتی هەیە .
گرووپی تاڵیبان لە دەورانی ووتووێژگەلی ئاشتی دەوحە و هەروەها لە دوای بەهێز بوون و بە دەستەوە گرتنی هێز جەختی کردبووەوە کە گۆڕانکارییان بە سەردا هاتووە و ئیزنی کار و خوێندن بە ژنان دەدەن . لە ئێستادا بەڵام زیاتر لە ٤ مانگە لە حۆکمڕانی ئەم گرووپە بە سەر ئەفغانستان دا تێپەڕ دەبێت و تاکوو ئێستا تاڵیبان نە تەنیا ئیزنی بە ژنان بۆ کاروبار و خوێندن نەدا بەڵکوو هەندێک ڕێکارگەلی تووند و قورس یشی لە سەر ژنان دا سەپاندووە .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە