هاووڵاتییەکی خەڵکی ورمێ لە لایەن سوپای پاسداران ەوە دەست بەسەر و بێسەروشوێنە
پەیامی کورد ... هاووڵاتییەکی خەڵکی ورمێ لە لایەن سوپای پاسداران ەوە دەست بەسەر و بێسەروشوێنە
له‌ماوه ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی گوندی “یه‌نگیجه“ی ناوچه‌ی “سۆما” و برادۆستی ورمێ به ناوی “به‌همه‌ن ئیسماعیلی“، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م هاووڵاتییه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه کوردستانییە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی ” له لایه‌ن هێزه‌كانی دەزگهای هەواڵگری و زانیاری "ئیتلاعات " ی سوپای پاسداران ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه. جێی ئاماژه‌یه كه تا كاتی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانییارییه‌ك له سه‌ر چاره‌نووسی ناوبراو له‌به‌رده‌ستدا نییه.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە