هاووڵاتییەکی دژ بە سزای لە سێدارەدان بە دەستی هێزەکانی ئێران گیانی بەخت کرد
پەیامی کورد ... هاووڵاتییەکی دژ بە سزای لە سێدارەدان بە دەستی هێزەکانی ئێران گیانی بەخت کرد
عەزیم فەرخوەند هاووڵاتییەک کە دژ بە سزای سێدارە ناڕەزایەتی دەردەبڕی لە شاری دێزفوول بە دەستی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانی لە دەست دا .
ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی بانەمەڕی ١٤٠٤، عەزیم فەرخوەند تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی دێزفوول بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کەڵانتەری ١٩ی ئەو شارە گیانی لەدەست دا .
تەقەی ڕاستەوخۆ لە عەزیم فەرخوەند لەکاتێکدا ڕووی داوە کە ئەو هاووڵاتییە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە جێبەجێکردنی سزای سێدارە چووەتە پێش کاڵانتەری ١٩ی دێزفوول .
سزای سێدارەی کەریم فەرخوەند تەمەن ٢٥ ساڵ و خزمی عەزیم فەرخوەند و هەروەها زیندانیێکی دیکە بە نێو مەحموود ئۆستاد میرزایی، ٢٨ ساڵە بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە جێبەجێ کرا.
ئەم بابەتە 58 جار خوێندراوەتەوە