هاووڵاتییەکی پاوەیی لە لایەن هێزەکانی هەواڵگری ئێران ەوە دەست بەسەر کرا
پەیامی کورد ... هاووڵاتییەکی پاوەیی لە لایەن هێزەکانی هەواڵگری ئێران ەوە دەست بەسەر کرا
هاووڵاتییەکی خەڵکی دەڤەری پاوە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٧ی جوونی ٢٠٢١ بەرامبەر بە " ٢٧ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٠ هەتاوی" ، هێزە ئەمنییەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران ، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “سەریاس” سەر بە ناوچەی باینگانی شارستانی پاوە لە پارێزگای کرماشان بە ناوی “سیروان ئێناخی” کوڕی مەربووت تەمەن ٣٠ ساڵیان، بەبێ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە .
ئەمە لە حاڵیکدایە کە هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە تۆمەتە پاڵخراوەکان و هۆکاری دەسبەسەرکردنی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە دەستدا نییە.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە