هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ڕۆژهەڵات بە هۆی لەبەر کردنی جل و بەرگی کوردییەوە بێ سەرووشوێن دەکرێت
پەیامی کورد ... هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ڕۆژهەڵات بە هۆی لەبەر کردنی جل و بەرگی کوردییەوە بێ سەرووشوێن دەکرێت
دەست بەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی بۆكان بەهۆی لەبەرکردنی "جلی کوردی خاکی" لە ئاهەنگی هاوسەرگیری کوڕەکەی
ئیبراهیم مەردانی، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی بۆكان، بە هۆی ئامادەبوونی میوانان بە "جلی کوردی خاکی" لە ئاهەنگی هاوسەرگیری کوڕەکەیدا، لە لایەن ئیتلاعاتەوە دەست بەسەر کرا.
بە پێی ڕاپۆرتێک هێزە چەکدار و ئەمنییەکانی ئێران ئەم هاووڵاتییەیان بەبێ فەرمانی دادگا دەست بەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
لە ئێستادا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێن و بارودۆخی ئیبراهیم مەردانی لەبەردەست دا نییە.
ئەم ڕووداوە لە حاڵێکدایە کە پێشتر هەواڵەکان سەبارەت بە بانگهێشتکردن و تۆمارکردنی دۆسیەی یاسایی لە دژی ٥٨ هاووڵاتی کورد لە شارەکانی مەهاباد، بۆكان و پیرانشار بە هۆی بەکارهێنانی "جلی خاكی" و "جامانە" لە ڕێوڕەسمی هاوسەرگیری دا بڵاوکرابوونەوە.
ئەم بابەتە 45 جار خوێندراوەتەوە